لێدوانی لاوانی شاری سنه

دوا به دوای له سیداره درانی کادری پژاک حسن حکمت دمیر و چالاکی کچه گریلای پژاک سەنەم ئەریشەن ناسراو به روناهی گروپێک لاو که خۆیان وه‌ک لا وانی ئاپوچی ده‌ناسێنن، له‌سه‌ر ناوی کۆمیته‌ی شه‌هید هه وال ئاکیف له شاری سنه لیدوانیکیان دا .
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه: پاش هاتنه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دی نژاد، زه‌بر و زه‌نگ له سه‌ر گه‌لی کورد له روژهه‌لاتی کوردستان زیادی کردووه .
گروپه‌که به‌م شێوه‌یه درێژه به لێدوانه‌کی ده‌ده‌ن: پاش داخستنی یه‌ک له دوای یه‌کی روژنامه‌کان و گرتنی روژنامه‌وانان، روناکبیران ، چالاکوانانی بواری ژنان و بێ ده‌نگ کردنی گه‌لی کورد، گوشاره‌کان گه‌یشتۆته ئاستێکی بڵند، تا ئه‌و جێگایه که رژیمی فاشیستی کوماری ئیسلامی له و دوایانه‌دا به له سیداره‌دانی کادری پژاک حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر به لاقیکی براوه‌وه درنده‌یی خوی به‌رانبه‌ر به گه‌له‌که‌مان سه‌لماند .
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌دا لاوان ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وان وه‌کو لاوانی ئاپوچی له شاری سنه ئه‌و کردوه دژه مرۆڤیه‌ی ڕژیمی کۆماری ئسلامی ئێران به توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و و چالاکی گیان بازی ڕوناهی وه‌کو دژه کرده‌وه‌ی ڕژیمی کوماری ئسلامی به‌رز ده‌نرخینن و ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وان خاوندارییه‌تی له شه‌هیدانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و کوماری ئسلامی وشیار ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و کردوهانه بێ وه‌لام ناهێڵنه‌وه.
لاوانی کۆمیته‌ی هه‌ڤاڵ شه‌هید ئاکیف، له کۆتایی لێدوانه‌که‌یاندا به‌م شێوه‌یه دواون: داوا له لاوانی کورد ده‌که‌ین بۆ خاوه‌نداری کردن له شه‌هیدان حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میرو سەنەم ئەریشەن، تێکه‌ڵی گه‌ریلاکانی پژاک بن . ئێمه سه‌ره‌خۆشی خومان به بنه‌ماله و گریلاکانی پژاک و سه روک ئاپ‌و ڕاده‌گه‌یه‌نین و بریار نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا کۆتای له رێبه‌ری گه‌له‌که‌مان ،رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدانی پژاک خاوه‌ن داری ده‌که‌ین